چلەی ماتەمینی رۆژنامەنوس دەنیز فورات بەڕێوەدەچێت

‌دەنیز فورات

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، چلەی ماتەمینی رۆژنامەنوس دەنیز فورات بەرز رادەگرێت.

بۆ ئەم مەبەستە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 4ی ئێوارە لەهۆڵی میدیا لەهەولێر رێوڕەسمێك بەبۆنەی چلەی ماتەمینی دەنیز فورات بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەنوس دەنیز فورات ئێوارەی 8ی ئاب لە ناوچەی مەخمور لە شەڕی نێوان گەریلاكان و چەكدارانی داعش، گیانی لەدەستدا. دەنیز فورات رۆژنامەنسی لەشاخ و شارەكانی كوردسان زۆربەی ژیانی كاری رۆژنامەنووسی كردووە. خەڵكی شاری وانی باكوری كوردستانە. وێنەو هەواڵی بۆ‌ كەناڵی Stêrk TV، Med NUÇE، Ronahî و ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەگوازتەوە.



PM:02:25:16/09/2014