پەكەكە هێرش دەكاتە سەر سوپای توركیا


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە گەریلای پەكەكە هێرشیان كردۆتە سەر بارەگایەكی سوپای توركیا.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك لە ناحیەی كانی ماسێ بۆ (سپی) پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك گەریلای پەكەكە هێرشیان كردۆتە سەر بارەگایەكی سوپای توركیا لە گردی باروخێ لە ناحیەی كانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی.

بەپێی زانیارییەكان، سەرەتا بە گولە ئاربیجی و پەكەكە هێرشیان كردووە و دواتر تەقە لەنێوانیان دروستبووە و بەو هۆیەشەوە ئاگر لە دارستانەكان كانی ماسێ بەر بووە، بەڵام تائێستا نازانرێت زیانی گیانی هەبووە یان نا.


PM:01:39:19/07/2023