بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، ڕۆژێك پشوو لە پارێزگای بەسڕە ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە ڕایگەیاند، "دەوامی سبەینێ پێنجشەممە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە کرایە پشوو'.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ پلەی گەرما لە پارێزگای بەسڕە بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.


PM:02:18:19/07/2023