كۆمسیۆنی عێراق كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دواخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند  ناتوانین هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كوردستان بکەین ودەڵێت: "بیخەنە مانگی شوباتی ٢٠٢٤”.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و كارانەبوونەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد ڕێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بگرێتە ئەستۆ و لە ١٨یتشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراوێك وەڵامی سەرۆكایەتی هەرێمی داوەتەوە و دەڵێت: "ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدەن”.

وەك لە نووسراوەكەدا، كە دوێنێ‌ ١٨ی تەمموز دەرچووە، هاتووە، "پێشنیار دەكەین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ یان دواتر ئەنجام بدرێت”.


PM:04:03:19/07/2023