یانەی مانچستەرسیتی گرێبەستێکی گەورەی یەکلاکردەوە

یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی لاپزیگ گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی یۆسکۆ گڤاردیۆلی بەرگریکاری کرواتی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

 ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنی یانە ئینگلیزییەکە و هاوتا ئەڵمانییەکەی لەسەر وردەکاری دارایی گرێبەستەکە تەواو بووە، بەبێ ئەوەی نرخی فرۆشتنی یاریزانەکە ئاشکرا بکات.

  ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، گیڤاردیۆل پێشتر بەشی یەکەمی پشکنینی پزیشکی سەرەتایی  ئەنجامداوە پێش ئەوەی گرێبەستەکان واژۆ بکات، ڕۆژی چوارشەممە، لەگەڵ چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکەیە.


PM:09:52:19/07/2023