کەشناسی: پلەی گەرمای تا ٢ پلە بەرزدەبێتەوە


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات کەشوهەوای گەرمی رۆژانی رابردوو ئەمڕۆ و بەیانی بەردەوام بێت و هەندێک ناوچەی باشوری کوردستان نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلەی سیریزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنج شەممەی بەمشێوەیە راگەیاند:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت و، خێرای با، لەسەر خۆ - مامناوەند ( ١٠-٢٠ ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ١تا ٢ پلە  بەرزدەبێتەوە.
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:

کەشوهەوا، ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێرای با، لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠-٢٥ ) کم /ک دەبێت. 
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٨-١٠ ) کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٤٥  پلەی سیلیزی
سلێمانی:٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک:٤٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٧ پلەی سیلیزی



AM:11:06:20/07/2023