حکومەتی عێراق پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید بە تەواوی دەپچڕێنێت

کەمێک پێش ئێستا حکومەتی عێراق بڕیاریدا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید بە تەواوی بپچڕێنێت و رێنمایی وەزارەتی دەرەوە دەکات باڵیۆزی عێراق لە سوید بکشێنێتەوە.

باسم عەواد وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە، بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بکشێنێتەوە". 

ئەوەش هاتووە" پێویستە باڵیۆزی سوید بەغداد جێبهێڵێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ سوید لەسەر دووبارەکردنەوەی رێپێدان بە سووتاندنی قورئان و سوتاندنی ئاڵای عێراق". 


PM:03:02:20/07/2023