بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوسەر و ڕۆژنامەنووس نوری بێخاڵ، کیێبێکی نوێ بە ناوی (یادەوەریی درەخت) بڵاوبکاتەوە.
(یادەوەریی درەخت) کە چوارەم ئەزموونی شیعری و بیستەمین کتێبی چاپکراوی نووسەرە، لە باری فۆڕم و ناوەڕۆکەوە تەواو لە سێ ئەزموونەکەی تری (شەڵاڵم بە عەتری ئێوارە، سەفەر نیشتمانی نییە و موسافیر هیچ، با گۆرانی دەڵێت) جیاوازە.
ئەم کتێبە شیعرییە کە ٦١ دەقی لە خۆی گرتووە، ژمارە (٣٢)ی زنجیرەی چاپ و بڵاوکراوەکانی (ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین)ە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و لە کتێبخانەی (مەم و زین) ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ ڕێکبخرێت.