بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ئەمڕۆوە کۆتایی بە تۆمارکردنی چەکى بێ مۆڵەت هات".
هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی (ماوە بۆدرێژکراوە)ی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٣ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەوە كۆتایی به ماوه‌ی تۆماركردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هاتووه و لە ئەمڕۆشەوە یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەم بەروارەوە هەر هاوڵاتییەک به چه‌كه‌وه بگیرێت، بەپێی مادده‌ی (١٥)ی یاسای چه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا دەدرێت.
میرانی ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی رابردوودا ١٧ هه‌زار و ٤٩ پارچه چه‌كی بێمۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوە تۆمار كراون.