گەشتكردن بە ئوتومبیل لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئێران راگیرا


دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادار كراونەتەوە كە گەشتكردن بە ئۆتۆمبێل تا كاتێكی نادیار راگیراوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەراگەیەنراوێكدا، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەنەوە كە لەلایەن  دەروازەی تەمەرچینی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار كرانەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی، لە ئەمرۆوە تا كاتێكی نادیار هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و عیراق ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئیران بكات.

راگەیەنراوەكە داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئیران بكەن ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی (۲٤) كاتژمێری دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.



PM:07:32:25/07/2023