دەستبەسەر چەند كۆگایەكی ماوە بەسەرچوودا گیرا


ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر چەند كۆگایەكی كەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گرتووە.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، لەلایەن تیمەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، توانیویانە دەست بگرن بەسەر چەند كۆگایەكدا كە كەلووپەلی ماوە بەسەرچووی تێدا هەڵگیرابوو.

بەپێی راگەیەنراوەكە دەست بەسەر ئەمانەدا گیراوە "دەستبەسەرداگرتنی بڕی 252 كارتۆن (تامی نێرگەلە)ی جۆراوجۆر، دەستبەسەرداگرتنی  250 فەردەی خوێی ماوە بەسەرچوودا، كە پێنج تۆن خوێیان تێدابوو".




PM:09:44:25/07/2023