زانیاری نوێ لەسەر پلەی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو


لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بە جێگیری و لە بەرزیدا دەمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ  چوار شەممە   26– 7- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 25 ) كم /ك دەبێت. 
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا بۆ باشوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 9) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج  شەممە   27– 7- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا بۆ باشوور ی خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 42 ، سلێمانی : 40، دهۆك: 41 ، كەركوك : 44 ، هەڵەبجە: 42 ، حاجی ئۆمەران : 30 ، زاخۆ: 43 ، سۆران :  40، گەرمیان: 45).



AM:10:49:26/07/2023