تورکیا بیر لە دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی لەسەر سنوری عێراق و سوریا دەکاتەوە

‌تورکیا دەیەوێت خۆی دووربگرێت لە داعش
لە کاتێکدا تورکیا بیر لەوە دەکاتەوە کە ناوچەیەکی چٶڵ لەسەر سنور دروستبکات، سەرۆک کۆماری تورکیا تەیب ئۆردوگان رایگەیاند" هێزە چەکدارەکانی تورکیا پلان دادەنێن و ئێمەش لە سەر ئەو پرسە بڕیار دەدەین".

ئۆردوگان کە ئەمەی بە میدیاکانی تورکیا راگەیاند هیچ لێدوانێکی تری لەسەر ئەو پرسە نەدا.

  
ئەمرۆ تەیب ئۆدوگان لەگەڵ دادود ئۆغڵوی سەرۆک وەزیران و بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیا لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە.
چاودێڕان پێیانوایە پارتی کرێکارانی کوردستان دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بەتوندی رەتدەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە تورکیا بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیەی نەکرد کەبەسەرۆکایەتی ئەمەریکا لەسەر ئاست جیهان دژی داعش دروستکراوە، هەرەوەها رێگا بە فرۆکەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی نادات کە قاعیدەی ئینچەرلیک بۆ ئەو کارە بەکاربهێنن و تەنها رێگا دەدات بۆ کاری مرۆیی و لۆجستی بەکاری بهێنن.

بەپێی هەواڵێكی بی بی سی ژمارەی پەنابەرە سوریەکان لەو وڵاتە دەگەنە ٨٤٠ هەزار هاوڵاتی.



AM:11:32:17/09/2014