بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە پارێزگایەکی عێراق ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پارێزگای دیوانییە سبەینێ پێنجشەممەی کردە پشووی فەرمی. 

مەیسم عەبدولئیلاهە پارێزگاری دیوانییە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" سبەینێ پێنجشەممە بێجگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریییەکان لە دامودەزگانی پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، پشووەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئامادەکارییە بۆ چلەی ئیمام حسێن.   


PM:07:48:26/07/2023