دوو ژن دەستدرێژی دەكەنە سەر پۆلیسی هاتووچۆ

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، "لە بەغدای پایتەخت ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی لەلایەن دوو ژنەوە دەستدرێژی كراوەتەسەر".

شەوی پێنج شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٣ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدكانی عیراقی راگەیاند، "ئەفسەرێكی هاتووچۆ بە پلەی رائید لە ناوچەی حارسیە، دوای ئەوەی سەرپێچییەكی هاتووچۆی تۆماركردووە کە لەلایەن دوژنەوە سەرپیجیەکە کراوە، دواتر دوو ژنەکە دەستدرێژیان کردۆتە سەر".

سەرچاوەكە وتیشی "پاش ئەوەی وەزیری ناوخۆ لە رووداوەكە ئاگاداركراوەتەوە، دوو ژنەكە دەستبەسەركراون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".

لینکی ڤیدیۆکە



AM:10:18:28/07/2023