یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ چوار شه‌ڕڤانمان له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له ئه‌نجامی رووداوێك شه‌هید بوون".
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٣ فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی (چوار) شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە دوێنێ پێنج شەممە لە ڕووداوێک‌دا لە حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا.
له به‌شێكی بڵاوکراوەکەی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه" حه‌سنا مو‌سا محه‌مه‌د (ئاڤاشین حه‌سه‌كه)، هیبا عه‌بدولقادر به‌كر (هیبا حه‌سه‌كه)، بێریڤان عه‌بدولخه‌له‌ف (بێریڤان حه‌سه‌كه) و ئه‌مینه نه‌بۆ سلێمان (دلار كۆبانێ) به ڕۆحێكی به‌رز و گیانبازانه خاوه‌ندارییان له به‌هاكانی ئازای كرد و له ناو ڕیزه‌كانی شۆِرشدا به هه‌ڵوێستێكی بوێرانه، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی شۆڕ‌شیان جێبه‌جێ كرد".
یه‌په‌ژه ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز، كاتێك ئاڤاشین حه‌سه‌كه، هیبا حه‌سه‌كه، بێریڤان حه‌سه‌كه و دلار كۆبانێ له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان بوون، له ئه‌نجامی ڕووداوێك شه‌هید بوون".
هەروەها یه‌په‌ژه لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ناسنامه‌ی ئه‌و چوار شەرڤانەی به‌مجۆره بڵاوكردووه‌ته‌وه کە بریتین لە:
- ناسناو: ئاڤاشین حه‌سه‌كه
ناو و پاشناو: حه‌سنا مو‌سا محه‌مه‌د
ناوی دایک: زەکییە
ناوی باوک: مو‌سا
كات و شوێنی لەدایک بوون: ١٩٨٧، حه‌سه‌كه
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حه‌سه‌كه
- ناسناو: هیبا حه‌سه‌كه
ناو و پاشناو: هیبا عەبدولقادر بەکر
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: عەبدولقادر
كات و شوێنی لەدایک بوون: ٢٠٠٣، حەسه‌كه
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حه‌سه‌كه
- ناسناوی: بێریڤان حه‌سه‌كه
ناو و پاشناو: بێریڤان عبدولخه‌له‌ف
ناوی دایک: فەتحیە
ناوی باوک: عەبدی
كات و شوێنی لەدایک بوون: ١٩٩٥، حه‌سه‌كه
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حەسه‌كه
- ناسناو: دلار کۆبانێ
ناو و پاشناو: ئه‌مینه نه‌بۆ سلێمان
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: نه‌بۆ
كات و شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
كات و شوێنی و ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حەسه‌كه