لە كەلار، هاوڵاتییەك بە ١٢ فیشەك بریندار دەكرێت


ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك قوتابخانەی لەیلا قاسم لەقەزای كەلار دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەك كراوە و ١٢ گولـلەی بەركەوتووە و بریندارە.

بەپێی زانیارییەكان "ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو بازاڕی كەلار و لە نزیك قوتابخانەی لەیلا قاسم لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەك كراوە و ١٢ گولـلەی بەركەوتووە".

هەر بەپێی زانیارییەكان "ئەو كەسەی دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە پارێزەر بووە و سەرقاڵی كاركردن بووە لە دۆسیەی كەسێكدا كە بە تاوانی كوشتن تۆمەتبار كراوە".



PM:08:17:28/07/2023