مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی جارێکی تر کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی یەک شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی نوێ بە تایبەتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێڕاق و قسەکردن لەسەر یەک لیستی لە ناوچە جێناکۆکەکان سازبکەن، ئەمەش دوای دوو کۆبوونەوەی شکستخواردوو دێت کە مانگی رابردوو گرێیان دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەگەر زۆرە ئەمە دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بێت لەسەر پرسی هەڵبژاردنی و یەک لیستی لە ناوچە جێناکۆکەکان و بە تایبەتی پارێزگای کەرکوک.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای دوو کۆبوونەوەی شکستخوارد و دێت کە مانگی رابردوو هەردوو مەکتەبی سیاسی ئەنجامیان دا، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پارێزگاکان و یەک لیستی لە ناوچە جێناکۆکەکان، دووەمیشیان تایبەت بوو بە کارەکانی حکومەتی هەرێم و گلەیی هەردوولا لەسەر کێشەکانی نێوانیان.

ئەگەر زۆر کۆبوونەوەی سبەی دوا کۆبوونەوەی پێش راگەیاندنی هاوپەیمانێتی بێت کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریان لەسەر داوە کە سبەی ٣٠ ی تەموز دوا رۆژی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیە، کۆبوونەوەی سبەی دوا دەرفەت دەبێت کە هاوپەیمانی رابگەیەندرێت، لە کاتێکدا کە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هیچ پێکهاتەیەک هێندەی کورد دابەشنەبووە. 
  



PM:03:50:29/07/2023