بانکی ناوەندی عێراق ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریکی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٢١ ملیۆن و ٨٠ هەزار و ٢٤٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٣٤ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٦ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٢٤٨ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٠ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار و ٣٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە كە ١٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بە نەقد فرۆشرا و ١٩٣ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٣٥ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشرا.


PM:12:23:01/08/2023