وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" رۆژى  ٢٥ى شوباتى ساڵى داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریکرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكى هه‌رێم فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ركرد". 

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، سەرۆكی هەرێم ڕۆژی ٢٥ی شووباتی ساڵی داهتووی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد". 

راشیگەیاند" سەرۆكی هەرێم سەرجەم لایەنەكانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێكارە پێویستەكان بۆ هەڵبژاردنەكان". 


PM:04:18:03/08/2023