کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرمای ئەم دوو رۆژە لە رۆژانی پێشوو بەرزتربێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیەیە:
 
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠-٢٠) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٨-١٠ ) کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی شەممە:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠-٢٠) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٨-١٠ ) کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٤٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٣ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٧ پلەی سیلیزی



AM:11:46:04/08/2023