وردەكاری هێرشی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر هەسەدە


(هەسەدە) رایدەگەیەنێت "لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە توركیا هێرشیكردە سەر ئۆتۆمبێلێك لە قامیشلۆ و لە ئەنجامدا فەرماندەیەك و سێ گیانیان لەدەستدا".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە  هێرشی دوێنێی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێك لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندووە "لە نۆیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی تیرۆرستانی داعش لە شنگال جارێكی تر، توركیا هێرشیكردە سەر فەرماندە و شەڕڤانانمان، كە بە درێژایی ساڵانی رابردو لە دژی رێكخراوە تیرۆریستیەكان جەنگا بوون".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە "توركیا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە كاتژمێر 7:15 خولەكی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج كە شەش فەرماندە و شەڕڤانی ئێمەی تێدا بوو لە سەر رێگەی گوندی هەرمێ شێخۆی قامیشلۆ".

هەسەدە وتویەتی "ئەو شەڕڤان و فەرماندانە مۆڵەتیان وەرگرتبوو دەگەڕانەوە بۆ ماڵەكانیان و لە ئەنجامی توركیا چوار شەڕڤان شەهیدبوون و دوو شەڕڤانی دیكەش برینداربوون".



PM:02:44:04/08/2023