ئەو تۆمەتبارەی لە فرۆشگایەكی شاری سلێمانی بڕێك پارەی دینار و یۆرۆی دزیبوو دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 10 ملیۆن و 600 هەزار دینارو هەزار و 50 یۆرۆ و 370 دۆلاری لە فرۆشگاكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.