ئەو کەسەی خەزوور و خەسوو و هاوسەرەکەی لە کەرکوک کوشت دەستگیرکرا

کەمێک پێش ئێستا ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەوکەسەی ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کەرامەی کەرکوک بە چەک هێرشیکردە سەر ماڵی خەزووری و سێ کەسی "کوشت". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمشەو هەینی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دواى ئەوەی لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک تۆمەتبارێک بەناوی (ه. م. ع.) بە چەک هێرشیکردە سەر ماڵی غەزووری و بووە هۆی کوژرانی خەزووری بەناوی (ئەحمەد عەباس ساڵح) و خەسووی بە ناوی (شلێر ساڵح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک ئەحمەد عەباس) و برینداربوونی کوڕە غەزوورەکەی بەناوی (محەممەد عەباس ساڵح)". 

ئەوەشی هاتووە" زانیاریمان بەدەست گەیشتووە کە تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار دێتە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، تواندرا تۆمەتبار (ه. م.ع.) دەستنیشان بکەن و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتی بازگەكان دەستگیرکرا". 

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی رێکارە یاساییەکان گیراوەتەبەر.


PM:11:05:04/08/2023