وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق قەدەغەکردنی تەلەگرامی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکە قەدەغەکردنی تەلەگرامی ڕاگەیاند.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەژێر رێنماییەکانی لایەنە باڵا تایبەتمەندەکان بە ئاسایشی نیشتمانی، بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندی و داتا کەسییەکانی هاوڵاتییان بڕیاری سنووردارکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام دراوە". 

ڕاشیگەیاندووە" ئاپەکە پێشێلی رێساکانی تایبەت بە سەلامەتی بەکارهێنانی کردووە، کە ئەمەش دژی یاسا کارپێکراوەکانە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕێزگرتن لە مافەکانی هاوڵاتیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین و پەیوەندیکردن دووپاتدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە ئاسایشی دەوڵەت و دامودەزگاکانی بگەیەنێت و متمانەی خۆمان بە تێگەیشتنی هاووڵاتیان لەو ڕێوشوێنە دەردەبڕین. 


PM:01:55:06/08/2023