ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێکی پارتی سەردانی بەغداد دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات". 

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە" بڕیارە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدا بکات".

وتیشی" بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانیان بۆ بەغدا ئەنجامبدەن".

ئەوەشی خستەڕوو، لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا کۆمەڵێک پرس لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتووگۆ دەکات. 

شاندەكەی پارتی پێكهاتوون لە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی و هۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد، پشتیوان سادق و ژمارەیەك ئەندامی تری مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە.


PM:03:13:06/08/2023