ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی سێ بەرپرس لە پۆستەکانیان دەبەخشێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوەو بەرێوەبەرێکی گشتی و دوو ئەندامی ئەنجومەن لە پۆستەکانیان دەبەخشێت.

بەپێی راگەیاندنێک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خشتەی كۆبونەوەی ژمارە ٨٧ی بڵاوكردەوە كە بڕیارە رۆژی چوارشەمممە ٩ی ئاب کاتژمێر ١٠ کۆببێتەوەو لە بڕگەی یەكەمیشدا دەنگ لەسەر بەخشینی ئیسماعیل رەشید لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی دەدرێت، لەبڕگەی دوەم و سێیەمیشدا دەنگ لەسەر بەخشینی هەریەك لە میدیا شێخ ئەحمەد و رەمەزان نامیق لەئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگا دەدرێت.

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" دەنگ لەسەر فراوانكردنی سنوری گوندی دەمركان لەناحیەی تانجەرۆ دەدرێت".

ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە، دەنگ لەسەر گواستنەوەی شوێنی گوندی هەوارە لارانی سەر بەناحیەی رزگاری لەئیدارەی گەرمیان بۆسەر پارچە زەوی ژمارە 1ی كەرتی ٦٧ دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر فراوانكردنی سنوری گوندی دەمركان لەناحیەی تانجەرۆ دەدرێت.



PM:10:11:06/08/2023