پۆلیس‌و ئاسایشی هەولێر بکوژی ئەفسەرە باڵاکەی پێشمەرگە ئاشکرا دەکەن


پۆلیسی هەولێر و ئاسایش لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ، ئەفسەرە باڵاکەی پێشمەرگە دەکەن و رایدەگەیەنن کە " خۆی فیشەکەی بەخۆیەوە ناوە".

لە راگەیاندراێکدا پۆلیسی هەولێر دوردەکاری گیان له دەست دانی موقەدمی وەزارەتی پێشمەرگه روون دەكاتەوەو دەڵێت " بۆیان دەركەوتووە ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە پێش ڕووداوەكە لە یەكێك لە یانەكانی مەی خواردنەوە بووە، دواتر لە شەقامی ١٢٠ مەتری، جارێك دەوەستێت و دواتر بە خێراییەكی زۆرەوە دەڕوات و خۆی دەكێشێت بە شۆستەی شەقام و بە بارهەڵگرێك دەكەوێت."

وەک پۆلیس ئاماژەی بۆ دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و بەدواداچوونی ورد لە ڕێگای كامێرای چاودێرییەوە، هەروەها پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشكی دادی و بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگە و تاوانی هەرێمی كوردستان، دەڵێت " ئەو ئەفسەرە لەژێر كاریگەریی مەی بووە و بە چەكی خۆی لە جۆری كڵاشینكۆف گوللـەیەكی لە قاچی چەپی خۆی داوە، بەڵگەكانی تاوان و پزیشكی دادی پشتڕاستی دەكەنەوە، كە ئاراستەی گوللـەكە لە ناوەوە بۆ دەرەوە بووە و یەك قەوانی بەتاڵی كڵاشینكۆف لەناو ئۆتۆمبێلەكە دۆزراوەتەوە، پاشان تووشی خوێنبەربوون بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی، گیانی لەدەست داوە."

دوێنێ لە هەولێر ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە پلەی موقەدەم کوژراو، ئەو رووداوە بوو بە جێگای باسی میدیا و سۆشیال میدیا.




PM:03:19:07/08/2023