تانەی مەسرور بارزانی لە ٨ مادە رەتکرایەوەو بڕیار لەسەر دوو دەستەواژە لە قازانجی ئەو درا

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ٨ تانەی مەسرور بارزانی ( سەرۆکی حوکمەتی ماوە بۆ درێژکراوی ) لە یاسای بودجە رەتکردەوە، بەڵام بڕیاری لەسەر دوو دەستەواژەی بودجە دەکرد کە لە بەرژەوەندی هەرێمە.
 
ئەمرۆ ٧ ی ئاب دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی بە سیفەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی چەند مادەیەکی یاسای بودجەی گشتی تۆماری کردو لەو دانیشتنەدا چەند بڕیارێکی دەرکرد. 
 
 دادگا لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕگەکانی یەکەم و دووەمی مادەی ١١ کە تایبەتن بە دیاریکردنی بڕی شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا رەتکردەوە.

هەروەها  سێ خاڵی بڕگەی دووەمی مادەی ١٢ کە تایبەتن بە رادەستکردنی نەوت و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت و رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەگوێرەی پابەندی بە رادەستکردنی نەوت و داهات، رەتکردەوە.
 
هەروەها خاڵی (ب) لە بڕگەی هەشتی مادەی  کە تایبەتە بە پارەدارکردنی یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، ئەگەر کاری لەپێشنیەی خەرجکردنی بودجە بۆ مووچە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکان نەبێت، ئەم تانایەی مەسرور بارزانیش رەتکرایەوە.
 
لە میانەی ئەو رەتکردنەوانەدا ،لقی (ب)ـی خاڵی پێنجی بڕگەی یەکی مادەی دوو کە تایبەتە بە خەرجکردنی رێژەی ٧٠٪ی داهاتی زیادەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کورتهێنانی بودجە و خەرجکردنی ٣٠٪ ی ئەو زیادەی داهاتی نەوت بۆ شایستەی دارایی دواکەوتووی پارێز.

ئەو بڕگانەی لە قازانجی داواکەی سەرۆکی حکومەت دران،  دەستەواژەی هەردوو مادەی ١١ و ١٣ـی یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری لەقەڵەم بدات.
 
یەکێک لەو دەستەواژانەی دادگە بە نادەستوریی زانی، تایبەتە بە خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە رەزامەندیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە لە بڕگەی یەکی مادەی ١١ـی بودجەدا هاتووە، بەوەش وەزارەتی دارایی عێراق لایەنی بەرپرس دەبێت لە ناردنی پشکەکە.  

دەستەواژەی دووەم لە بڕگەی حەوتی مادەی ١٣ـدا هاتووە، کە تایبەتە بە بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر ئەو دوو لایەنە نەگەیشتنە رێککەوتن. لە سەر ئەو بنچینەیە، هەر کێشەیەکی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بواری بودجەدا لەلایەن لیژنەی هەردوو حکومەتەوە یەکلایی دەبێتەوە، نەوەک ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدات. 
 



PM:04:57:07/08/2023