پلەی گەرمای ئەم ناوچەی هەرێم دەگاتە (٥٠) پلە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە کە لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە (٥٠) پلەی سیلیزی". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک خێراى با زیاتر دەبێت، هەروەها مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٦ - ٨)کمە، هەروەها پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە. 

بەپێى پێشبنییەکانی کەشناسی، سبەینێ بەرزترین پلەى گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت کە (٥٠) پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران تۆماردەکرێت کە (٣٥) پلەیە.


AM:10:48:08/08/2023