یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرۆژەیەكی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو راگەیاند

كارگێرێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند "یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو پرۆژەیەكی ئامادەكردووە بەناوی (چوار چێوەی نیشتیمانی دەنگە نارازیەكان)ئەو پرۆژەیە ئامانج لێی ئەوەیە كە هەموو دەنگە نارازیەكانی هەرێمی كوردستان كۆبكاتەوە لە چوارچێوەیەكی نیشتیمانیدا بۆ ئەوەی بەشداربن لە هەڵبژاردن".

ڕۆژی سیسەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، د.سەڵاحەدین بابەكر كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكی  ڕۆژنامەوانید رایگەیاند:"یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو پرۆژەیەكی ئامادەكردووە بەناوی (چوار چێوەی نیشتیمانی دەنگە نارازیەكان) ".

د.سەڵاحەدین بابەكر وتیشی :"ئەو پرۆژەیە ئامانج لێی ئەوەیە كە هەموو دەنگە نارازیەكانی هەرێمی كوردستان كۆبكاتەوە لە چوارچێوەیەكی نیشتیمانیدا بۆ ئەوەی بەشداربن لە هەڵبژاردن ، بەو ئومێدەی كە زۆرترین دەنگ بهێنن تاوەكو بتوانن لە ڕێی پەرلەمانەوە گۆڕانكاری ریشەیی لەهەرێمیی كوردستان بەدیبهێنن بەجۆرێك كە گۆڕانكاریەكە چۆنیەتی بەرێوەبردنی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستاندا بگرێتەوە".

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان فرسەتێكی باشیان لەبەردەمە بەتایبەتی هەموو ئەوانەی كە نارازین ، ئەوان رۆژێكیان هەیە لەچوار ساڵدا كە دەتوانن لەو رۆژەدا گۆڕانكاری ئەنجام بدەن ،چونكە هەموو كابینەكانی ڕابردوو لە رێگەی هەڵبژاردنەوە پێكهێنراوە راستە كە كەم و كورتی بووە لە هەڵبژاردنەكاندا بەڵام لەراستیدا لایەنەكانی براوە كابینەكانی حكومەتی پێكهێناوە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەمجارەیان ئەگەر خەلكی كوردستان دەنگدەرانی كوردستان دەنگی پێویست ٥٠+١  بدەن بەو بەرەی ئۆپۆزسیۆنە ،ئێمە پێمان وایە دەتوانین كابینەی داهاتوو پێكبهێنین ، وە ئەوكاتە گۆرانكاری ڕیشەیی وە چاكسازی ڕیشەیی لە هەرێمی كوردستان دروست بكەین ئامانجیش ئەوەیە كە ژیانێكی خۆشتر وە باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بهێنینە ئاراوە .


PM:05:08:08/08/2023