لە سنوری گەرمیان كەسێك دەستگیركرا كە لەكاتی ڕێوڕەسمی پرسەدا بڕی 28 ملیۆن دیناری دزیوە.
عەقید عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری كردینەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە لەماڵی خۆیان لەقەزای كەلار لەكاتی ڕێوڕەسمی پرسەدا بڕی 28 ملیۆن دیناری عێراقیان لەماڵەكەیدا دزیوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بەلێكوڵینەوە كرد و دوای كەمتر لەدو كاتژمێر توانیان لەكاتی هەڵهاتنی تۆمەتبار لەقەزای كەلارەوە بۆ ناحییەی گوڵاڵە تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەست بەسەر پارە دزراوەكەدا بگرن.
هەروەها وتویەتی "دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندكراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، تۆمەتبار لەدایكبوی 1990 و دانیشتوی ناحییەی گوڵاڵەیە".