كارتەكانی فشاری عێراق بەرامبەر بە توركیا ئاشكرادەكرێن

سەفوان قوسەی شارەزای بواری ئابوری دیارترین كارتی فشارەكانی ڕونكردەوە كە عێراق دەتوانێت پەنایان بۆ ببات لەگەڵ توركیا كاتێك رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە ماوەی داهاتودا سەردانی بەغدا دەكات و دەشڵێت، "یەكێك لە كارتەكانی فشاری بەغدا بۆ توركیا و بەمەبەستی بەردانەوەی ئاو، كارتی ئابوریە".

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٣، سەفوان قوسەی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە،" ئابوری توركیا لەسەر كۆمەڵێك پایە دامەزراوە كە یەكێكیان سامانی ئاوە، بەو پێیەی توركیا خاوەنی پیشەسازی قوماشە و عێراقیش یەكێكە لە وڵاتانی بەكاربەر بۆ ئەم پیشەسازییە".

ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریكردنی بەهێزی ئابوری توركیا و ئەو ناوچە و ئیمتیازاتانەی كە خاوەنییەتی و هەروەها هەناردەكردنی بەرهەمەكانی بۆ ناو خاكی عێراق لە بەرامبەر ئەوەیە كە عێراق دڵنیا ببێتەوە ساڵانە لە ٥٠ ملیار مەتر سێجا كەمتر ئاو وەرنەگرێت".

ئەوەشیخستەڕو، لایەنی توركی پێویستی بە چالاكردنی هاوبەشییەكە هەیە لە ڕێڕەوی گەشەپێدان، بەو پێیەی كۆمپانیا توركییەكان وەبەرهێنان لەو ڕێگایەدا دەكەن بۆ گەیاندنی كاڵاكانیان بۆ وڵاتانی كەنداو و بە پێچەوانەشەوە، هەروەها بەرەو چین و هیندستان.

سەفوان قوسەی دەشڵێت، "بڕیارە سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بە عەقڵیەتی ئابوری بەڕێوەبچێت، عێراقیش سەركەوتو دەبێت لە كردنەوەی چەند دۆسێیەك لە یەك كاتدا، كار بۆ بەستنەوەی ئابوری عێراق بە توركیاوە لە لایەك، سعودیە و ئابوری چین لە لایەكی ترەوە".

ئەوەشی رونكردۆتەوە، بەستنەوەی عێراق بە ژمارەیەك ئابوریی نێودەوڵەتی، هەلیكاری هەمیشەیی دەڕەخسێنێت و دەتوانێت لەڕوی كشتوكاڵ و پیشەسازییەكانی خۆراك و قوماش وەبەرهێنان بكات كە دەكرێت بۆ وەبەرهێنەرانی توركیا بەردەست بێت.


PM:04:23:09/08/2023