نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە ١٠ ی ئاب نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهان نەوتدا بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بە بەرزی ماوەتەوە، لە کاتێکدا چاودێران مەترسی دابەزینی نرخەکەی بەدوور نازانن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلارو ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت،  دوێنێ لە کاتی داخستندا یەک بەرمیل بە ٨٧ دۆلار و ٥٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت بوو.

هەرچەندە نرخی نەوت بەرزە، بەڵام بەهۆی سستی داخوازی چین لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها خەزێنی نەوتی ئەمەریکا لە هەڵکشاندایەو، مەترسی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیاش لە دەریای رەش، هۆکارێکی تر مەترسین بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت.



AM:09:45:10/08/2023