شاناز ئیبراهیم: بێدەنگی بەرپرسان هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە بۆ درۆنەکانی تورکیا

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی هێرشە درۆنیەکانی تورکیاوە کە ڕۆژانە دەکرێتە سەر هەرێم دەڵێت"بێ دەنگی حکومەتی عێراق وهەرێم بە واتای هەڵکردنی چرای سەوزە بۆ هێرشی درۆنەکانی تورکیا ".

شەوی هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە واڵی تایبەت بەخۆی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بێ دەنگی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیە دەست بەکڵاوگرتوەکان بەرامبەر بەو هێرشە درۆنیانەی کە رۆژانە دەکرێتەسەر دانیشتوانی هەرێم بە واتای هەڵکردنی چرای سەوزە بۆ هێرشی درۆنەکانی تورکیا نەک تەنیا بۆ سەر ئۆتۆمبیل، بەڵکو بۆ ژووری خەوتنی هەموو خەباتکار و سیاسی و هاووڵاتیەکی ئاسایی لە عیراق و هەرێمدا".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم بۆتە رووداوی رۆژانەو ترسێکی زۆری دروستکردووە لەلای هاوڵاتیانی هەرێم بەتایبەتی کە ڕێگا گشتییەکانی نێوان شارەکان دەکرێتە ئامانج و چەندان هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.






AM:12:36:12/08/2023