گۆڕان لە سلێمانی پۆستێكی دیكەی وەردەگرێت


بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاوێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی وەرگرتووە.

بە فەرمانێكی نهێنی و بە واژووی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بێستون جەبار، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی كوێستان محەمەد، پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی (بەوەكالەت) پێدراوە.

ئەو پۆستەی بزوتنەوەی گۆڕان وەریگرتووە، پشكی كۆمەڵی دادگەرییە،  بەڵام لەماوەی رابردوودا كۆمەڵ بڕیاریدا لە سەرجەم پۆستە كارگێڕییەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان نوێنەرەكانی بكشێنێتەوە، بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

بێستون جەبار مەجید، چوار ساڵ خزمەتی هەیە وەك تێبینەر (ملاحڤ فنی) لە  نوسینگەی كوێستان محەمەد لەگەڵ چەند ساڵێك خزمەتی رێكخراوەیی.



PM:03:41:14/08/2023