سزاكەی شێروان شێروانی تەمیز كرایەوە


ئەمڕۆ پارێزەرانی رۆژنامەنووس و چالاكوانی سزادراو شێروان شێروانی، بڕیاری چوار ساڵ سزای زیندانیكردنەكەیان تەمیز كردەوە.

رەمەزان ئارتیسی، پارێزەری دۆسیەی شێروان شێروانی بە (سپی) راگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای جینایەتی سێی بڕیاری چوار ساڵ سزادانی شێروانییان تەمیز كردەوە و دواتر ئەم داواكارییە دەچێتە ئەنجومەنی دادوەر و رێكارەكان دەست پێدەكات.

مانگی رابردوو دەبوایە رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بكرایە، بەڵام لەلایەن دادگاوە و بە پاساوی ئەوەی شێروان پەنجەمۆری "ساختە" كردووە، بڕیاری چوار ساڵ زیندانیكردنی بۆ درێژكرایەوە، ئەمەش نارەزایەتییەکی گەورەی لەنێو رۆژنامەوانان و ریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدا لێکەوەتەوەو چەندان بەیاننامەو گردبوونەوەی جیاجیا سازکران.




PM:04:06:14/08/2023