گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نازدار جزیری یەکەم کاری هاوبەشی خۆی و کچەکەی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
(دینا تە) نوێترین کاری نازدارە، کە تێکست و میلۆدی ئەم گۆرانیە نازدار دایناوە، کاری ئەڕێنجی لەلایەن ئانیل بۆ کراوە و لە دەرهێنانی ئیمران ئۆزبەلینە.
وەک لە بەرهەمە نوێکەی نازدار دەردەکەوێت کچەکەی لە گەڵیدا بەشدارە و کۆپلەیەک لە بەرهەمەکە لەگەڵ دایکیدا دەڵێتەوە.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له ناوچەی جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).