بەوێنە...ناشرینی شاجوانی ئوردون هەرا دەنێتەوە

دەركەوتنی شاجوانی ئورودون لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هەرا دەنێتەوە.
زینە علمی كە كچێكی ئوردونی تەمەن 27 ساڵە، لە پێشبڕێكی هەڵبژاردنی شاجواندا وەك شاجوانی ئورودن هەڵدەبژێرێت و، بەشێوەیەوە هەرایەكی گەورە دەنێتەوە و ڕەخنە باران دەكرێت.
زینە ئاماژە بەوە دەكات كە لە میسر بەشداری ئەو پێشبڕكێییە كردووە كە بۆ هەڵبژاردنی كچی جوان و نمونەی عەرەب بووە، دواتر وەك باڵوێزی گەشتیاری بۆ بوژاندنەوە كەرتی گەشتیاری لە میسر دەستنیشانكراوە.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئورودنییەكان ئەو شاجوانە دەڵێت كە ڕەخنەكان زۆر توڕەی كردووە و هیچی لەشوێنی خۆیدا نییە، دەڵێت "كەس كارەكانم ناخوێنێتەوە كە بۆ وڵاتەكەمم كردووە هەمووی نەزانانە ڕەخنە دەگرن لە وێنەیەك كە بە لە چاوپێكەوتنێكدا گیراوە".
زینە علمی بە نیازە داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات كە ڕەخنەی نەزانانەیان گرتووە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات كە بە ڕۆشنبیرانە بیركەنەوە.






PM:12:52:19/09/2014