پلەی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو راگەیەنرا


پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما وەك رۆژانی پێشوو لە بەرزیدا بمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە   16– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی  .
خێرای با / لە سەرخۆ-مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری  خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە     17– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم /ك دەبێت   .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 44 ، سلێمانی: 42، دهۆك : 44 ، كەركوك : 48، هەڵەبجە: 44 ، زاخۆ: 46 ، حاجی ئۆمەران : 30 ، سۆران : 44 ، گەرمیان: 49).



AM:10:29:16/08/2023