لەبارەی کرێی کارەباوە بڕیارێکی نوێ دەرچوو

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هاوشێوەی شاری سلێمانی رەزامەندی لەسەر داشکاندنی کرێی کارەبا بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەربڕی.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داشکاندنی (١٥%)ی کرێی کارەبا بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هاوشێوەی سلێمانی و هەڵەبجە دەربڕی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری ئەم داشکاندنە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ کاری پێدەکرێت.


PM:08:57:16/08/2023