لەلایەن بنکەى پۆلیسى ئیدارەی راپەڕینەوە و لەسەر رفاندنى کچێک، پێنج کەس دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سكاڵای لەسەر دیارنەمانی کچەکەی تۆمارکرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد".
ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی ئەو کەسانە دۆزرایەوە و توانرا سەرجەمیان كە پێنج کەسن و کچێکیان ڕفاندبوو، دەستگیربكرێن و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، کچەکە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی ٤٢١ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ناسنامەی تۆمەتبارەکانیش بەم شێوەیە بڵاوکردوەتەوە:
ژ،أ،أ لەدایكبووی ٢٠٠٤
ه،ی،ح لەدایكبووی ١٩٩٩
ش،ع،م لەدایكبووی ٢٠٠١
ر،ر،أ لەدایكبووی ٢٠٠٣
پ،ج،ح لەدایكبووی ٢٠٠٢