هونەرمەندی لاو بانە شێروان لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.
بانە لە رێگای چەند وێنەیەکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و لەماوەیەکی کەمدا دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە دەرەوەی وڵات دەژی.