بەرپرسێکی یەکێتی لە رانییە کوژرا
بەرپرسێکی دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین لە ناو باخەکەیدا کە دەکەوێتە چوار قورنە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو بەرپرسەی یەکێتی ناوی نیاز جەلال کە بە نیاز دەرگەڵەیی ناسراوەو لە رانییە دەژی و لە باخەکەیدا کوژراوە.
نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو. هەروەها لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەناوچەی سۆران کاندیدی ژمارە ١ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
تا ئێستا پۆلیس و ئاسایشی دەڤەری راپەڕین هیچ راگەیاندنێکی لەسەر کوژرانی ئەو کادیرەی یەکێتی و هۆکارەکەی بڵاونەکردۆتەوە.
PM:10:46:18/08/2023