پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو نیاز دەرگەڵەیی لە روداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستداوە، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ناوبراو گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە و پشکنین بۆ تەرمەکەی ئەنجامدرا و دەرکەوت شوێنەواری سێ فیشەک بە جەستەیەوە هەیە کە بە وتەی کەسوکاری، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە رانیە لەسەر ڕێگای سەرەکی قورەگۆ بۆ پشوو سەردانی باخەکەی کردووە و لە ئەنجامدا لە رووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا جەختیشی کردەوە، لە ئێستادا رێککاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.