زانیاری نوێ سەبارەت بە پلەی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرایەوە


پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتووشدا پلەكانی گەرما وەك خۆیان و بەجێگیری بمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە     20– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە      21– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 43 ، سلێمانی:40، دهۆك: 44 ، كەركوك: 46 ، هەڵەبجە: 44، زاخۆ: 45، حاجی ئۆمەران : 32 ، سۆران : 32 ، گەرمیان : 46).



AM:10:25:20/08/2023