پۆلیسى سلێمانى رایدەگەیەنێت" لە شەوى رابردووەوە هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانى لەدەستداوە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکى پێنییە".
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" كاتژمێر (١١:٣٠) خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی بازیان - سلێمانی نزیك چێشتخانه‌ی ده‌روێش ئوتۆمبێل لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه و هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه نزیكه‌ی ٦٠ ساڵه كراسێكی شینی خه‌ت خه‌تی له‌به‌ردایه، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه.
پۆلیسی سلێمانی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا له كه‌سوكاری دەکات یان هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری بكات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.