بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورە رادەگەیەنێت

رۆژنامەی AS |ی ئیسپانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە کانسیلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی لای راستی یانەی مانچستەرسیتی لە بەرشەلۆنە دەبێت و درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.


بە قسەی سەرچاوەکە ئەم هەفتەیە  خواستنی کانسێلۆ کۆتایی پێدەهێنرێت، لەگەڵ بژاردەی کڕین بۆ یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا.

چاوەڕوان دەکرێت کانسێلۆ بۆ یاری ئۆساسۆنا ئامادە بێت.


PM:02:18:21/08/2023