باندێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران


پێنج بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری دەستگیركران و دەستیش بەسەر شەش كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین، دوای لێكۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە 19ی ئابی 2023 لە شاری سلێمانی و سنووری ئیدارەی راپەڕین، پێنج تۆمەتباری بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی شەش كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (ماریجوانە و شیشە).

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بە ناوی تۆمەتباران داوە "(ێ‌، ڕ، س) لەدایكبووی ١٩٦٩، (ئ، ن، ی) لەدایكبووی ١٩٨٣، (ێ‌، ق، ێ‌) لەدایكبووی ١٩٨٥، (ه، ن، ح) لەدایكبووی ١٩٩٤، (ئ، ن، ن) لەدایكبووی ١٩٩٦".



PM:04:29:21/08/2023