بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای شارەكان راگەیەنرا


ئەمڕۆ شاری خانەقین بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركردووە كە 47 پلە بووە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلە بووە 33 پلە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە پلەی گەرمای هەندێك لە شارەكانی هەرێم بەم جۆرە بووە (خانەقین 47، دوزخورماتوو 46، كەركوك 46، دەربەندیخان 45، هەولێر 44، چەمچەماڵ 43، سلێمانی 42، حاجی ئۆمەران 33 ).

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی راپۆرتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پلەی گەرمای شارەكان لە دوو رۆژی داهاتوودا بەم جۆرە دەبێت (هەولێر: 44، سلێمانی : 42، دهۆك : 42 ، كەركوك: 46 ، هەڵەبجە : 44 ، زاخۆ  :  44 ، حاجی ئۆمەران : 32 ، سۆران :  42 ، گەرمیان  :  47 ).




PM:06:00:21/08/2023